کەڵەکەبوونی زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کاریگەری لەسەر تواناکانی سەربازانی سوپا هەیە



شارەزای سەربازی: فەریق جەنەڕاڵ حەسەن جونی پسپۆڕی سەربازی ڕایگەیاندووە، کەڵەکەبوونی زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کاریگەری لەسەر تواناکانی سوپا هەیە.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەکە،57 ئەفسەر و سەرباز لە بەرەی لوبنان کوژراون.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئیسرائیل ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بووەتە هۆی کوژرانی 70 سەربازی ئیسڕائیل و زیاتر لە 600 بریندار لە ڕیزەکانی ئەفسەر و سەربازانی.

ئەو پسپۆڕە سەربازییە تیشکی خستە سەر ئەو باسەی کە دەکرێت ” شەڕی لوبنان کۆتایی پێبهێنرێت دوای نەهێشتنی سەرکردایەتی باڵای حزبوڵڵا”،هاوکات ئاماژەی بە زنجیرە تیرۆرکردنەکان کرد کە سەرکردە باڵاکانی حزبەکەیان لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی حزبوڵڵای کردە ئامانج.

ئەو پسپۆڕە سەربازییە پێی وایە “پێشبینییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ تواناکانی حزبوڵڵا نەدەگونجا لەو کاتەوەی چوونەتە باشووری لوبنان”، دەشڵێت ئیسرائیل تووشی شۆک بووە بەهۆی بەهێزی و یەکگرتوویی ئەندامانی حزبوڵڵا و پتەویی سیستەمی بەرگرییەکەی.

لە ٢٣ی ئەیلولەوە ئیسرائیل شەڕی خۆی لە دژی حزبوڵڵا فراوانتر کردووە و زۆربەی ناوچەکانی لوبنان لە نێویاندا بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە ڕێگەی هێرشە ئاسمانییەکانی هێرشی توندی کردۆتە سەر، هەروەها دەستی کرد بە دەستدرێژییەکی زەمینی بۆ باشووری لوبنان.

وانەی پەروەردەی وەرزش،لەنێوان گرنگیپێدان و پەراوێخستندا
پێت وانەی پەروەردەی وەرزش،لەنێوان گرنگیپێدان و پەراوێخستندا
كاتی بارانی پەڵە ڕاگەیەنرا
دوات كاتی بارانی پەڵە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدر