كاتی بارانی پەڵە ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، كەشی وشك و بێ‌ باران تا هەفتەیەكی دیكە بەردەوام بێت و دەڵێت: لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بارانی سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە زۆربەی ناوچەكان پەڵە دەدات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “هەرچەند ڕەشەبا كۆتایی هاتووە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە، بەڵام بە شەوان گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕوونادات و هەست بە سەرما دەکرێت”.

ڕاشیگەیاند، كه‌شی وشك تاهه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر لە كۆتایی مانگ و ناو مانگی 11 به‌تایبه‌تی كه‌شی ته‌ڕ و باراناوی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات.

لەبارەی باران بارینەوە وتی، “کۆتایی ئەم مانگە و بەتایبەت سەرەتای مانگی داهاتوو، بارانی باش لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت و لە زۆرینەی ناوچەکان پەڵە دەدات”.

 

کەڵەکەبوونی زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کاریگەری لەسەر تواناکانی سەربازانی سوپا هەیە
پێت کەڵەکەبوونی زیانەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کاریگەری لەسەر تواناکانی سەربازانی سوپا هەیە
حكومەت بۆ نوێژكردنی فەرمانبەران لەكاتی دەوام بڕیاریدا
دوات حكومەت بۆ نوێژكردنی فەرمانبەران لەكاتی دەوام بڕیاریدا
پەیوەندیدر