نیوەرۆی ئەمرۆ پاش نوێژی هەینی لە مزگەوتی ناحیەی دارەتووی سنوری قەزای بەردەرەش لەسەر پۆستێکی فەیسبووك ٧ کەس بریندار بوون.
بەرێوبەری پۆلیسی بەردەرەش ڕایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆمان دەرکەوتووە ڕووداوەکە لەسەر کۆمێنتی فەیسبووک بووە و ئامۆزای یەکترین.
وتیشی، “لەسەر ڕووداوەکە ٣ کەس بە فەرمانی دادوەر گیراون و لیکۆلینەوە بەردەوامە”.