لقی بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان



پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لقی بانكەكانی بەغدا دەهێنینە كوردستان و دەشڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیەی دادێت، جگە لە ئامادەییمان لە كارنامە و دانیشتنەكانی پەڕلەمان، هاوكات كارمان ئەوە دەبێت، كە كارئاسانی و كاری پێویست بكەین بۆ جوڵەكردنی ڕێكارەكانی هاتنی لقی بانكەكانی (ڕەشید و ڕافیدەین) بۆ هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیداین بۆ دەركردن و جێبەجێ‌ كردنی ڕێنماییەكانی تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

جەختیشی كردەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت، کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت.

غەریب ئەحمەد هۆشداری دا و وتی، “ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێت، دۆخێکی خراپ چاوەڕێی مووچەخۆران دەکات، چونکە بڕیاری دادگای فیدراڵییە و کۆتایی ئەمساڵ ئەو وادەیە کۆتایی دێت، کە بۆ بەبانکی کردنی مووچەی مووچەخۆران لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دیاریکراوە”.

وەزیرێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە
پێت وەزیرێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە
ئیسڕائیل داوای مافی كورد دەكات و شەڕ لەگەڵ لوبنان ڕادەگرێت
دوات ئیسڕائیل داوای مافی كورد دەكات و شەڕ لەگەڵ لوبنان ڕادەگرێت
پەیوەندیدر