وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل هێرش ده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆكی توركیا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووە و به “دیكتاتۆر” ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: “ئه‌ردۆغان تاوانی جه‌نگ له دژی كورد ئه‌نجام ده‌دات، بەڵام ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ ده‌نگه”، هاوكات سوپاسالاری ئەو وڵاتە ئاشكرای دەكات، كە دوای كوژرانی زۆربەی سەركردەكانی حزبوڵای لوبنانی، ئەگەری ڕاگرتنی جەنگ هەیە.
ئەو قسانەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل دوای ئه‌وه هات، كه وته‌بێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا وتی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هێرشه “تێرۆرستییه‌كه”ی سه‌ر دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی توركیا له ئه‌نقه‌ره، به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به باشی هاوكاری توركیا بكرێت بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و كاره تیرۆرستیانه‌وه‌ن، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كه هیچی تیانه‌بوو له باره‌ی بۆردومانه چڕه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان.
ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له هەژماری خۆی لە (X) نووسینێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌ردۆغان كورده‌كان سه‌رده‌بڕێت و جیهان بێده‌نگه، ئه‌و دیكتاتۆره له ئه‌نقه‌ره‌وه بۆردوومانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بێتاوانی كورد له باكووری سوریا ده‌كات و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بێده‌نگه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌پرسێت: “کوا بانگەوازی ئاگربەست و کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش؟ کوا خەمی مافی کورد و سکاڵا لەسەر ئەردۆغان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای؟”.
ده‌شڵێت: ” كاتێك ئیسرائیل به‌رگری له خۆی ده‌كات له دژی (ڕێكخراوه تێرۆرستییه‌كان)، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسڕائیل، به‌ڵام كاتێك ئه‌ردۆغان تاوانی جه‌نگ له‌دژی كورد ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌و ون ده‌بێت و جیهانیش بێده‌نگه. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی دووڕوییه”.
دوابەدوای هێرشە چەكدارییەكەی ڕۆژی چوار شەممە بۆ سەر دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری ئاسمانی توركیا لە ئەنقەرە، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بە بۆردومانی چڕ كردووە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان و لە بۆردومانەكەی شەوی ڕابردووی لە ڕۆژئاوای كوردستان نەخۆشخانەیەک و سایلۆیەک لە کۆبانێ كراونەتە ئامانج و ٧ کرێکاری سایلۆكە بریندار بوون و منداڵێك گیانی لەدەستداوە و دوو منداڵی دیكەش بریندار بوون و هاوكات وێستگەی نەوتی عودە لە عاموودێی ڕۆژئاوای کوردستان گڕی گرتووە.
لای خۆشیەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەرمانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە هێرشی دوو ڕۆژی ڕابردووی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا 27 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆشیەوە، هێرتسی هالیفی، سوپاسالاری ئیسرائیل، بەدووری نازانێت وڵاتەکەی بگاتە کۆتاییەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان و کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.
هالیفی، لە میانی بەسەرکردنەوەی هێزەکانیان لە باکووری وڵاتەکەی، وتی، “دوای لەناوبردنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حیزبوڵا، ئەگەری ئەوە هەیە لە بەرەی باکوور بگەینە کۆتاییەکەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ حیزبوڵا و جەنگ کۆتایی بێت”.
نزیکەی مانگێکە سوپای ئیسرائیل، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر باشووری لوبنان و ناوچەکانی باشووری بەیروت دەستپێکردووە و ڕۆژی 28ـی ئەیلول، حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لە بۆردوومانێکدا لە باشووری بەیروت کوژرا.
بە گوێرەی ئاماری بەرپرسانی لوبنان، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە زیاتر لە 2500 کەس کوژراون و یەک ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.