كەشناسی پێشبینی بۆ ڕەشەبا و وشكەسەرما بڵاودەكاتەوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ڕەشەبا کۆتایی دێت و بارستە هەوای ساردی ناوەختیش دەکشێتەوە و دەشڵێت: سەرەتای مانگی 11 باران بارین دەستپێدەكاتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری بای باکوری خۆرهەڵات، کە بە ڕەشەبا ناسراوە لاواز بووە و بەرەو کۆتایی دەڕاوت و بەو هۆیەوە لە ئەمڕۆ هەینییەوە و ڕۆژانی داهاتوووە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و ڕەشەباکە نامێنێ.

وتیشی، “بارستە هەوای ساردی جەمسەریش لە ئەمڕۆ هەینییەوە لاواز دەبێت و لەدرەنگانی شەوی هەینی و شەممەوە بەتایبەتی بەتەواوی دەکشێتەوە بەو هۆیەوە لەئەمڕۆوە بۆ هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەک ڕوو له بەرزبوونەوە دەکەنەوە و بەهۆی مانەوەی پلەکانی گەرما لەژێر نۆڕماڵەوە بۆ ماوەیەکی نادیار شەوانە بەتایبەت هەستکردن بەسەرما دەمێنێت”.

ئاماژەی بەشەوەشكرد، کەشی وشک تاهەفتەیەکی تریش درێژەی دەبێت، بەڵام دواتر کۆتایی مانگ و ناو مانگی 11 بەتایبەتی کەشی تەڕ و باراناوی دەگەڕێتەوە سەرتاسەری وڵات.

توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
پێت توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە
لاهور شێخ جەنگی: هاتووین بەرەی گەل بین نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی
دوات لاهور شێخ جەنگی: هاتووین بەرەی گەل بین نەک بەرەی ساختەکاری و پاشکۆیەتی
پەیوەندیدر