كاندیدێكی ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ڕەتکردنەوەی چوونە پەرلەمان بەنیوە کەمتری حەقی خۆمان و بەدزینی دەنگی پاکی هاووڵاتیان و دەنگدەران ، بەباشترین بژاردە دەزانم و دەشڵێت: ڕەتکردنەوەی چوار کورسی کەهەندێ کەس خۆی لەسەر بەکوشت دەدات بەهەمو هێزێک ناکرێت و غیرەتی سیاسی دەوێت.
زریان علی، کاندیدی ژمارە ٢٢ی ڕەوتی هەڵوێست لە نووسینێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری ڕەتکردنەوەی چونە پەرلەمان بەنیوە کەمتری حەقی خۆمان و بەدزینی دەنگی پاکی هاوڵاتیان و دەنگدەران ، بەباشترین بژاردە دەزانم و ڕەوتەکەمان و کۆمەڵی دادگەریش لە تاووتوێ کردنی ئەو بڕیارەدان.
دەقی نووسینەكە:
بڕیاری ڕەتکردنەوەی چونە پەرلەمان بەنیوە کەمتری حەقی خۆمان و بەدزینی دەنگی پاکی هاوڵاتیان و دەنگدەران ، بەباشترین بژاردە دەزانم و ڕەوتەکەمان و کۆمەڵی دادگەریش لە تاووتوێ کردنی ئەو بڕیارەدان لەکاتی وەڵامنەدانەوەی سکاڵاکانمان و نەگێڕانەوەی ماف و دەنگەکانمان.
لای ئێمە دەنگی دەنگدەرانمان لەچەند کورسیەک بەنرخترە و شەق لەو چەند کورسیە دەدەین کە بەتەزویر دانرابێت و لای ئێمە بەرگری کردن لە دەنگ و ماف گرنگترە لەپەرلەمانتاری و کورسی.
وەک یەکێک لە کاندیدە دەرچوە دەنگ سفرکراوەکان بۆچونم لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی ترمدایە کەنەچونە پەرلەمانێکی تەزویر و بەرگری کردن لەدەنگی پاکی هاوڵاتیان و ستۆپ کردن بەتەزویر لەپێشینەی کارەکانمان بێت و دەبێت بشزانرێت کە رەتکردنەوەی چوار کورسی کەهەندێ کەس خۆی لەسەر بەکوشت دەدات بەهەمو هێزێک ناکرێت و غیرەتی سیاسی دەوێت.
زریان علی
کاندیدی ژمارە ٢٢ی رەوتی هەڵوێست
٢٤/١٠/٢٠٢٤