کۆمەڵی دادگەری: لە ڕاوێژی ئەوەداین لە پەڕلەمانێکی دیزاینکراو بەشدار نەبین



ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریى ڕاگەیەنراوکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بە ساختە ناو دەبات، و هەنگاوەکانى داهاتووى حزبەکەش ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ 24ـی تشرینی یەکەم، ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەهەندێک گۆڕانکاری کە لە یاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لە ساختەکاری نەکرا، بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراو بوو، بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکات.
 دەقی پەیامەکەی کۆمەڵی دادگەری:

 بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

جەماوەری کوردستان
حیزب و لایەنەسیاسیەکانی کوردستان
ئەندام و لایەنگران و دەنگدەرانی کۆمەڵ
ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی، ئەگەرچی سەرەتا هیوامان هەڵچنی بەهەندێک گۆڕانکاری کە لە یاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێ، ڕێکارەکانی ساختەکاری کەم دەبنەوە، بەڵام بەداخەوە وادەرنەچوو نەک ڕێگری لە ساختەکاری نەکرا، بەڵکو ساختەکاریەکان جۆریی و ڕێکخراو بوو، بەشێوەیەک هەموو کەس دەرکی پێنەکات.
هەربۆیە لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئێمەی کۆمەڵی دادگەری جێگەی سەرسوڕمان و باوەڕ نەکراوبوو، نەک سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمەڵ، بەڵکو لە دەرەوەی کۆمەڵیش دەنگەکانی کۆمەڵ بەوڕێژە کەمیە، جێگەی باوەڕ نین و کۆمەڵ ئەوئەنجامە رەد دەکاتەوە.

ئێمە دەپرسین کۆمەڵ کام ستەم و کام خیانەتی کردوە تا سزابدرێت و دەنگی کەم بکات، ئەوەی ئاشکرایە لایەنەکانی دەسەڵات دەستیان بەسەر قووت و موچەی هاوڵاتی دا گرتووە، ستەم و گەندەڵیان کردووە، ئەگەرساختە نەبێت، چۆن دەنگی ئەوان زیاد دەکات و دەنگی کۆمەڵ کەم.
دوای بەدواداچون و گەیشتن بەزانیارییەکان، گەشتینە ئەو راستییەی بەمەبەست و بەرنامە بۆداڕێژراو دەنگی کۆمەڵ پوچەڵ کراوە ،یان هەژمار کراوە بۆلایەنی تر، ئەم ساختەکارییە لای ئێمە قبوڵ کراو نییە و هەڵوێستی جدیمان دەبێ و سکاڵا دەکەین لە کۆمیسیۆن و دادگای فدراڵی.
ڕای دەگەیەنین وەک کۆمەڵی دادگەری، نەک لە حکومەت بەشدار نابین، بەڵکو لە ڕاوێژو باس و خواستی ئەوە داین لە پەرلەمانێکی دیزاین کراو کە پێکهاتەکەی بەدەرە لە خواستی هاووڵاتیان، بەشداری نەکەین.
بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین: کۆمەڵ سەربەخۆیە لەهەر هەنگاو و بڕیارێک لە داهاتوو، هەرئەم سەربەخۆییبوونەشە کە کۆمەڵ لەدەرەوەی هاوکێشەکان بێ و بەئامانج بگیرێت.
لە گەڵ لایەنەناڕازییەکانی تریش لە هەماهەنگی و وتووێژ دەبین و پشتیوان بەخودا داکۆکی لە دەنگی دزراوی هاوڵاتیان دەکەین.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
٢٤/١٠/٢٠٢٤

جارێکیتر هەمواری یاسای کەسێتی دەچێتەوە پەرلەمان
پێت جارێکیتر هەمواری یاسای کەسێتی دەچێتەوە پەرلەمان
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
دوات مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
پەیوەندیدر