تەقەکەرەکانی سلێمانی دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە لە بنکەیەکی پۆلیسدا تەقەیان کردبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند کەسێک لە بنکەی پۆلیسی کوردسات تەقەیان کرد و بە هۆیەوە سێ کەس کە یەکێکیان ئەفسەری پۆلیسە برینداربوون.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند تۆمەتبارانی ڕووداوەکە بە هاوکاری ئاسایش دەستگیرکران.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان هەردوولایەنی بەشەڕهاتوودا هەبووە و ئەمڕۆش لایەنێکیان لەبەردەم بنکەکەی پۆلیس تەقەی کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، باردی تەندروستی بریندارەکان جێگیرە.

ئەردۆغان”ئەو هێرشە پێداگریی و ئیرادەی تورکیا بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەهێزتر دەکات”
پێت ئەردۆغان”ئەو هێرشە پێداگریی و ئیرادەی تورکیا بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەهێزتر دەکات”
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانپێکردەوە
دوات هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانپێکردەوە
پەیوەندیدر