هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانپێکردەوە



تورکیا بۆردومانکردنی ڕۆژئاوای کوردستانی دەستپێکردەوە و لە هێرشەکانی دوێنێ شەویشدا 37 کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای تورکیا لە ڕێی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە چەند ناوچەیەکی لە عەفرین و شەهبا بۆردومانکرد و لە کۆبانێش منداڵێک بە هۆی هێرشەکانەوە برینداربوو.

لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماری زیانەکانی بۆردومانەکانی دوێنێ شەوی تورکیای بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 42 دامەزراوەی خزمەتگوزاری و سەرەکی کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە هۆی هێرشەکانەوە 12 هاووڵاتی کە دووانیان مەدەنین گیانیان لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقەکەرەکانی سلێمانی دەستگیرکران
پێت تەقەکەرەکانی سلێمانی دەستگیرکران
کۆمسیۆن وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە: هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو
دوات کۆمسیۆن وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە: هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو
پەیوەندیدر