کۆمسیۆن وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە: هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستانیان گرتووە و دەڵێت هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان زۆر سەرکەوتوو بوو، لە کۆی شەش هەزار و 318 بنکەی دەنگدان، تەنها لە 26یان کێشە هەبووە.

سەبارەت بەو ڕەخنانەش کە لە زۆریی ژمارەی دەنگەپووچەڵکان دەگیرێن، کۆمسیۆن ڕایگەیاند، بەراورد بە هەڵبژاردنەکەی 2021، ژمارەی دەنگە پووچەڵەکان ئاساییە، چونکە ژمارەی دەنگدەر زیادی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەڵبژاردنەکەی 2021دا 197 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە و لەوەی پەرلەمانی کوردستانیش 208 هەزار بووە.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەینێ وێنەی هەموو کارەتەکانی دەنگدان دەدەنەوە بە لیست و حزبەکان لەگەڵ ئەو شیتەی ڕۆژی دەنگدان ڕادەستیان کراوە بۆ بەراوردکردنیان.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانپێکردەوە
پێت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیانپێکردەوە
پەیامەکەی ئۆجالان دەربارەی کۆتاییهێنانی بە خەباتی چەکداریی ئاشکرا کرا
دوات پەیامەکەی ئۆجالان دەربارەی کۆتاییهێنانی بە خەباتی چەکداریی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدر