پەیامەکەی ئۆجالان دەربارەی کۆتاییهێنانی بە خەباتی چەکداریی ئاشکرا کرا



عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و زەمینەسازیی بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و سیاسییانەی پرسی کورد لە تورکیا دەربڕی.

عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، دوای 43 مانگ ڕێگریکردن، دوێنێ لە زیندانی ئیمرالی سەردانی مامی کرد.

عومەر ئۆجالان هەڵوێستی عەبدوڵا ئۆجالانی دەربارەی ئەو هەوڵی ئاشتییە ئاشکرا کرد کە دەربارەی پرسی کورد لە تورکیا دەستیپێکردووە.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاندووە: “من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ ئەوەی دۆخی توندوتیژی لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژییەوە بکێشمە سەر زەمینەی یاسایی و سیاسی”.

ئەو دیدارەی ئۆجالان و هەڵوێستەکەی هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی سەربازیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کە بەرپرسانی تورکیا گومان دەکەن لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام درابێت.

سەردانەکە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە نوێیەدا دێت کە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا هاتووتە ئاراوە.

کۆمسیۆن وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە: هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو
پێت کۆمسیۆن وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەداتەوە: هەڵبژاردنەکە زۆر سەرکەوتوو بوو
تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟
دوات تەزویر کێشە نییە، دەزانن کێشەکە چییە؟
پەیوەندیدر