کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەمێک نمەباران دەکات لە ناوچە شاخاوییەکان و دەشڵێت سبەینێ هەینی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمیش ئەگەری كەمێك نمەباران هەیە .
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 24 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 25 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى