خەڵك؛ وردەكاری دابەشكردنی نەوت لە هەولێر و سلێمانی بڵاودەكاتەوە



دابەشكردنی نەوتی سپی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمەوە بەردەوامە، كە بۆ هەر بەرمیلێكی 200 لیتری بڕی 104 هەزار دینار وەردەگیرێت و دابەشكردنی لە ناو گەڕەكەكانی هەولێر و سلێمانی دەستی پێكردووە.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەوامە و ئەم هەفتەیە لە سنووری مەڵبەندی 3ی ناو سلێمانی لە گەڕەكەكانی (هەواری تازە و ئیسكان و مەجید بەگ) نەوت دابەشكراوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو نەوت لە سنووری مەڵبەندی 4 لە گەڕەكەكانی (مامۆستایان و قازی محەمەد و شێخان) دابەش دەكرێت و تەنها پێویستی بە كارتی نەوت هەیە و بڕی 104 هەزار دینار لە هاووڵاتی وەردەگیرێت.

لای خۆشیەوە، ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری نەوت و كانزاكانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووە، “دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە ناو سەنتەری هەولێر بەردەوامە و بەشێکی زۆری بریکارەکان نەوتیان پێگەیشتووە.”

هاوكات، قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەینێ پێنج شەممە، 24ی 10ی 2024 نەوت بەسەر گشت هاووڵاتییانی دەربەندیخاندا دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەنکەرەکان لەلایەن لیژنەکانی سووتەمەنییەوە دابەش دەکرێن بەسەر گەڕەکەکاندا و هاووڵاتییان ئازادن لەهەر تەنکەرێک نەوت وەربگرن، بەپێی نزیکی ماڵەکانیان لە شوێنی دابەشکردنەوە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، هەموو خێزانێك بڕی بەرمیلێك نەوتی 200 لیتری بە بڕی 104 هەزار دینار پێ‌ دەدرێت، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین كراوە، بەڵام تا ئێستتا حكومەتی عێراق هیچ بڕەە نەوتێكی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم نەناردووە.

 

كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت
پێت كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت
وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ دەرماڵەى بەشێكی فەرمانبەران دەردەكات
دوات وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ دەرماڵەى بەشێكی فەرمانبەران دەردەكات
پەیوەنیدر