سكرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم گشتاندنێك ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژە دەربارەی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكات.
د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی، داوا دەکات کاری پێویست بۆ بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێت.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، كاری پێویست بكەن بۆ هەرچی زوو گشتاندنی مەرج و پێداویستی و پێوەر و ڕێكارە یاساییەكانی بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بەگوێرەی ڕێكارەكانی هاتوو لە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تاكو دوای ساغ بوونەوەی شایستە بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەهەمیشەیی بوون بەپێی مەرجەكان ئەوكات وەزارەتی دارایی لیستی مووچەیان وەك فەرمانبەری هەمیشەیی لەچوارچێوەی لیستی وەزارەتەكان ئامادە بكات.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو لیستی مووچەیە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بكرێت بۆ خەرج كردنی مووچەكاینان وەك فەرمانبەری هەمیشەیی.