ژمارەی قوربانیان لە غەززە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس بەرز بووەوە



لە ئاکامی ئەو بۆردومانانەی لە  ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون، ٢٠٤ کەس کوژراون و برینداربوون، بەمەش ژمارەی قوربانیان لەسەروەختی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١٠٠ ھەزار و ٤١٢ کەس.

 

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتە ١٠٠ ھەزار و ٤١٢ کەس.

 

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستنییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣٨٣ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل شەش کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٧٤ کەس کوژراون و ١٣٠ی برینداربوون.

 

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧٩٢ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٠ ھەزار و ٤١٢ کەس.

كاتی یاسایی تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن كۆتایی هات
پێت كاتی یاسایی تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن كۆتایی هات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەل ئەبیب-ی بەرەو سعودیە بەجێھێشت
دوات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەل ئەبیب-ی بەرەو سعودیە بەجێھێشت
پەیوەندیدر