داوا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکرێت خۆیان لە شەڕی ئیسرائیل بەدوور بگرن



ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری سیاسی، سەبھان مەلا جیاد ڕایگەیاند؛ حکوومەتی وڵاتەکەی نایەوێت ببێت بە بەشێک لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان و ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەدایە کە ململانێیەکە بە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت، لەبەر ئەوە ھەوڵی داوە گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق، ڕازی بکات تا خۆیان لە شەڕی دژبە ئیسرائیل بە دوور بگرن.

سەبھان مەلا جیاد، باسی لەوەکرد، حکوومەتی عێراق ھەر لەسەرەتاوە، پاڵپشتی لەوە کردووە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوەستێندرێن و ئاگربەستیش لە غەززە ڕابگەیەندرێت.

ڕوونیشیکردەوە؛ حکوومەتی عێراق لەگەڵ ئەوەدابووە کە شەڕەکە تەنھا لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە غەززە سنووردار بێت و بەرەو ناوچەکە پەرە نەسێنێت، تا ئەو کاتەی چارەسەرێک بۆ دۆخەکە دەدۆزرێتەوە.

وتیشی: کاتێک ئیسرائیل غەززەی لاواز کرد، ئینجا شەڕەکەی گواستەوە بۆ باشووری لوبنان کە ئەوەش بووە پاساوێک تا بەرەکانی مقاوەمە بچنە نێو شەڕەکەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا؛ حکوومەتی عێراق لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەل ئەبیب-ی بەرەو سعودیە بەجێھێشت
پێت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەل ئەبیب-ی بەرەو سعودیە بەجێھێشت
سەرۆک کۆمار: داوای ڕێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین
دوات سەرۆک کۆمار: داوای ڕێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەین
پەیوەندیدر