بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 دەرچووە، سەردانی نووسینگەکان بکەن و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی مامەڵەکانیان 3ی تشرینی دووەمی داهاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند هەموو ئەو کەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2025 دەرچووە، پێویستە لە سبەینێ پێنجشەممەوە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بکەن، له پارێزگاكانی (هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی (زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان) بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ڕوونیشیکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیان بۆ نووسینگەکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا بڕی چوار ملیۆن دینار وه‌كو گوژمەی یه‌كه‌م ببەن تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت و پاسپۆرتەکەشی لەگەڵ خۆی ببات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕاشیگەیاند، دوا كات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه 3/11/2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.