دادگای فیدراڵی دەربارەی گرانیی نرخی نەوت لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



بڕیارە دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆبێتەوە کە لەسەر نرخی ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، تۆمارکراوە.

بە پێی خشتەی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، داگاکە دانیشتنی یەکەم لەسەر سکاڵایەک بکات کە لەلایەن 102 هاووڵاتییەوە تۆمارکراوە.

سکاڵاکە لەسەر ناڕەوایی ڕێکارەکانی وەزارەتی نەوت و ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران لەسەر دیاریکردنی نرخی نەوتی سپی بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت، نرخی هەر لیترێک نەوت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە 500 دینار دیاریکراوە، بەڵام لە شارەکانی عێراق 150 دینارە، بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوت لە عێراقدا بە 30 هەزار دینار دابەش دەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا 100 هەزار دینارە.

لە سکاڵادا داواکراوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبکرێت بەوەی بە یەکسانی و دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت و نەوتیان بە هەمان نرخی شارەکانی دئکەی عێراق پیبدرێت.

سکاڵای ئەو هاووڵاتییانە لەسەر هەریەک لە سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە.

کۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات
پێت کۆمسیۆن وردبینی بۆ وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات
لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتەوە باسی “دوا هەلی دیموکراسی” هەرێم دەکات
دوات لاهور شێخ جەنگی لە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتەوە باسی “دوا هەلی دیموکراسی” هەرێم دەکات
پەیوەندیدر