زێڕ بەردەوامە لە تۆمارکردنی نرخی نوێی پێوانەیی



هەڵکشانی نرخی زێڕ لە جیهاندا بەردەوامە و ڕۆژانەش ئاستی نوێی پێوانەیی تۆماردەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 752 دۆلار کە ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا بگاتە ئەو ئاستە.

هۆکاری سەرەکی ئەم هەڵکشانە بەردەوامەی کانزا زەردەکە بۆ بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار و هەڵکشانی نرخی زێڕ دروست دەکات.

لە پاڵ مەترسیی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نا ڕوونی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکاش کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

گوڵتان کشاناک: ڕەنگە هەفتەی داهاتوو گوێمان لە دەنگی ئۆجەلان بێت
پێت گوڵتان کشاناک: ڕەنگە هەفتەی داهاتوو گوێمان لە دەنگی ئۆجەلان بێت
چوار وەزارەت و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
دوات چوار وەزارەت و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن
پەیوەندیدر