باخچەلی: ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە ڕابگەیەنێت



سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا داوا دەکات، عەبدوڵا ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و لەوێوە ڕایبگەیەنێت، کە پەکەکەی هەڵوەشاندۆتەوە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا لە وتارێكدا ڕایگەیاند، پڕۆسەیەکی نوێی چارەسەریی لە ئارادا نییە.

باخچەلی لەبارەی بانگەوازەکەی هەفتەی رابردووی تونجەر باکرهان، کە رایگەیاند، گۆشەگیریی لەسەر ئۆجەلان هەڵگرن تاوەکو بزانن بۆچوونی چییە، وتی: “نەک هەر ئەوە با ئۆجەلان بێت و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دەم ڕایبگەیەنێت کە پەکەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و چەکی فڕێداوە”.

باخچەلی وتیشی: “نە پێویستمان بە قەندیل هەیە نە بە ئەدێرنە بۆ ئەم بابەتە”.

هەفتەی ڕابردوو باخچەلی ڕایگەیاند: “کاتێک ئۆجەلان هێنرایەوە بۆ تورکیا، ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەک دەربڕی. کەواتە با بفەرموێت و چەکدانانی پەکەکە ڕابگەیەنێت”.

دواتر تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی دەم ڕایگەیاند: “گۆشەگیریی لەسەر ئۆجەلان هەڵگرن با بزانین بۆچوونی چییە”.

 

یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێت یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
ئەمشەو بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت
دوات ئەمشەو بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت
پەیوەندیدر