بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بەس دەنگی پارتی لە بادینان بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە و دەشڵێت: دەمانەوێت دۆخەكە چاك بكەینەوە و حكومەتی سەرتاسەری پێكبهێنین.
عەلی حسێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ پێكهێنانی حكومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نییە و ده‌مانه‌وێت داهاتی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت نه‌ك بۆ حزب و شه‌خس، به یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا دابه‌شبكرێت كه پێویستیان پێیه‌تی، ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی ئاینده حكومه‌تی خه‌ڵك بێت.
وتيشى، “هه‌ڵبژاردنه‌كه به ئارامی و به‌بێ گرفت تێپه‌ڕی و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان و لایه‌نه‌كان پێگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ركه‌وت”.
ڕاشیگەیاند، هەندێك تێبینیمان هەبوو لەسەر تێستكردنی دەنگدان لە سلێمانی لەناو هێزی پێشمەرگە، ئەمە بێ متمانەیی بوو لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و لە ڕۆژی دەنگدان هەندێك گرفت بۆ بریكارەكان دروستكراوە، هەروەها لە هەڵەبجە سكاڵامان هەیە.
ئاشكراشی كرد، دەنگی پارتی زیادی كردووە و پێگەی پارتییان پێ نەڕوخا، دەنگی پارتی بەقەد دەنگی دووەم و سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردنە، بۆیە پەیامی كاك مەسرور جوان بوو كە وتی: “ناتوانن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان یەكێتییە و بەس دەنگی پارتی لە بادینان بەقەد هەموو دەنگی یەكێتییە.
جەختیشی کردەوە، “پێمانوایه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی پارتییه و پێمانوایه پارتی ده‌توانێت سه‌رۆكایه‌تی كوردستان بكات، هه‌رلایه‌نێكیش داوای هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌ك بكات ده‌بێت ره‌چاوی پێگه‌ی خۆی و پێگه‌ی پارتی بكات”.