كۆمەڵی دادگەری كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی ڕەتكردەوە، كە شەوی ڕابردوو لەلایەنە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ڕاگەیەنرا.
كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدای ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان پاش ڕاگەیاندنی ئەنحامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرمان سوڕما لەو ئەنجامانەی ڕاگەیەنرا و هەرگیز ئەو ڕێژە دەنگە كەمە هی ئێمە نین و ئەو ئەنجامە ڕەتدەكەینەوە .
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
جەماوەری كوردستان حزب و لایەنە سیاسییەكان ئەندام و كادیران و دەنگدەرانی خۆشەویستی كۆمەڵی دادگەری
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان پاش ڕاگەیاندنی ئەنحامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، سەرمان سوڕما لەو ئەنجامانەی ڕاگەیەنرا و هەرگیز ئەو ڕێژە دەنگە كەمە هی ئێمە نین و ئەو ئەنجامە ڕەتدەكەینەوە
لای خۆمانەوە بەدواداچونی ورد دەكەین لە شێوازی ساختەكارییەكانی ئەم هەڵبژاردنە و بەڵگەكان کۆدەکەینەوە و سكاڵا تۆمار دەكەین، دڵنیاین ئەو دەنگانە بەدەر لە ئیرادەی دەنگدەر دیزاین كراون. ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان 22/10/2024