دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی لەسەر ئەنجامی دەنگەكانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: لای ئێمه‌ش ئه‌و تێبینیه كراوه له‌و زیادی و كه‌مییه‌ی ده‌نگه‌كان كه جێگای سه‌رنجن.
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، به‌دواداچون ده‌كات بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی، كه باس له ساخته‌كاری ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ گه‌یشتن به ڕاستیه‌كان و كاری پێویست.
ڕاشیگەیاندووە، بێگومان لای ئێمه‌ش ئه‌و تێبینیه كراوه له‌و زیادی و كه‌مییه‌ی ده‌نگه‌كان كه جێگای سه‌رنجن، له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ئه‌نجامی بوونی ساخته‌كاری، ڕێكاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر و له‌مافی ده‌نگده‌ران خۆش نابین.
شەوی ڕابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە.