ژمارەی قوربانییەکانی کەرتی غەززە لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە



ژمارەی ئەو فەڵەستییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە بوونەتە قوربانی، لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل دژبە فەڵەستنییەکان لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٣٨٢ ڕۆژە بەردەوامە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل حەوت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١١٥ کەس کوژراون و ٤٨٧ی برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٤٢ ھەزار و ٧١٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٠٠ ھەزار و ٢٨٢ کەس.

سودانی: والی عێراقی داعش کوژرا
پێت سودانی: والی عێراقی داعش کوژرا
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
دوات مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدر