مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای پڕۆسەکە تاووتوێ دەکرێت.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی هەڵبژاردن و قۆناغی داهاتووی پرۆسەی سیاسی دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکراکرد و بەگوێرەی ئەنجامەکان یەکێتی 408 هەزار و 141 دەنگی بەدەستهێناوە.

ژمارەی قوربانییەکانی کەرتی غەززە لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
پێت ژمارەی قوربانییەکانی کەرتی غەززە لە ١٤٣ هەزار کەس نزیک دەبێتەوە
ئیسرائیل: لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵا بەردەوام دەبین
دوات ئیسرائیل: لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵا بەردەوام دەبین
پەیوەنیدر