ڕابەری بزووتنەوە: ساختەکاری کراوە



ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان دەدات و دەڵێت ساختەکاری کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتەنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکەدا حزبە ئیسلامییەکان کراونەتە ئامانج و ناشرین دەکرێن بۆ ئەوەی دەنگ نەهێنن.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ شارەزای ئای تیدا قسەیان کردووە و جەختیانکردووەتەوە لەوەی دەکرێت لە ڕێی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ساختەکاری بکرێت.

بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەربەخۆ نەبووە و ژمارەی دەنگەکانیان ڕەتدەکەنەوە.

ئیسرائیل: لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵا بەردەوام دەبین
پێت ئیسرائیل: لە بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵا بەردەوام دەبین
ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن
دوات ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن
پەیوەندیدر