پلەی گەرما لە سفر نزیکدەبێتەوە و بەفر دەبارێت



پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان لە سفر نزیکدەبێتەوە کەشناسیش پێشبینی بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەشەودا لەلووتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لەهەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە کاریگەری ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەکاتی جیاجیا بەردەوام دەبێت و وەک لە خشتەکەی کەشناسیدا ئاماژەی پێکراوە، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 21 پلەى سیلیزى

دهۆک : 21 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 25 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 23 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 11 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى

ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن
پێت ژماره‌یه‌كى ترى خانه‌نشینان مووچه‌ به‌هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن
نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
دوات نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست
پەیوەندیدر