داهاتی نانەوتیی عێراق کورتیهێناوە



داهاتی نانەوتیی عێراق کەمترە لەوەی لە بودجەدا خەمڵێندرابوو و پەرلەمانتارێکیش داوا لە حکومەت دەکات پەلە بکات لە ناردنی بودجەی ساڵی داهاتوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە بودجەی ئەمساڵدا داهاتی نانەوتیی بە 27 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، بەڵام تا ئێستا داهاتەکە لە هەشت ترلیۆن تێپەڕی نەکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی دارایی پێیوایە تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی نانەوتیی مانگانە سێ ترلیۆن دینار بێت، بەڵام بەو پێیەش هێشتا نزیکەی 10 ترلیۆنی کەمتر دەبێت لەوەی خەمڵێندراوە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند، لە یاسای بودجەی ئەمساڵدا هاتووە کە دەبێت پێش کۆتاییهاتنی ئەمساڵ حکومەت خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێرێت، چونکە هەر دواکەوتنێک دەبێتە هۆی دواکەوتنی جێبەجێکردنی خشتەی بودجەی ساڵی داهاتوو.

ڕەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟
پێت ڕەشەباکەی سلێمانی تاکەی بەردەوام دەبێت؟
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پەیوەندیدر