هەڤاڵ ئەبوبەکر:براوە جیاوازەکان زۆرتر لەم پارێزگایەدان



پارێزگاری سلێمانای بەبۆنەی بڵوکردنەوەی ائەنجامی بەرایی دەنگدان پەیامێکی بلاوکردەوە و دەڵێت”دەخوازین بە زوترین کات وەڵامی ئیرادەو دەنگی ڕەوای هاووڵاتیان بدرێتەوەو لایەنەکان بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەت”.
دەقی پەیامی هەڤاڵ ئەبوبەکر
هاونیشتمانیانی خۆشەویست..
بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئێوەی بەڕێزو هەموو بەشداربووانی ئەم پرۆسەیە ڕادەگەیەنین، بە کرداریی و بەپێی یاساو ڕێکارە کارگێڕیی و ئارامیی و خزمەتگوزارییەکان؛ خۆمان بە خاوەنی ڕاستەقینەی بەرێوەچوونی ئەم پرۆسەیە لە سنوری پارێزگاکەماندا دەزانین، وەک چۆن لە ماوەی حوکمڕانیی و لە ماوەی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و ڕۆژی دەنگدانیشدا؛ بەیەک دووریی بەرامبەر هەمووان وەستاین، (بەبەڵگەی ئەوەی براوە جیاوازەکان زۆرتر لەم پارێزگایەدان)، بۆ داهاتووش تا ئەو کاتەی ئێمە بەپێی یاسا لەم پێگەیەدا دەبین: بەو بێلایەنییەوە کە هەموو لایەک گەواهیی بۆ دەدات؛ دەرگای پارێزگا (وەک لە ڕابردودا سەلماندومانەو بەڕەوایەتیی ٢٤١٢٤١ دەنگی فەرمیی و زیاتر لە ٤١٦٠٠٠ دەنگی نافەرمیی و بە دەنگی کۆی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)؛ بۆ هەموو کەس و لایەک کراوە دەبێت و هاوکارو پشتیوانی هەموو کارێکی باش و یاسایی دەبین کە لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت.
دەخوازین بە زوترین کات وەڵامی ئیرادەو دەنگی ڕەوای هاووڵاتیان بدرێتەوەو لایەنەکان بگەنە ڕێکەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی هاووڵاتیسەنتەریی و مەدەنیی و خزمەتگوزارو دادپەروەرو یاساسەروەر و تیوارو بەرپرسیار؛ کە لە ئاست بوون و ڕەسەنایەتیی و مێژوو خوێن و ژان و قوربانیدان و ڕەنج و تێکۆشان و وەفاو دەنگ و جوامێریی خەڵکی کوردستاندا بێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
سبەینێ بەفر دەبارێت
پێت سبەینێ بەفر دەبارێت
نێچیرڤان بارزانی: له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا گه‌لی كوردستان براوه‌یه‌
دوات نێچیرڤان بارزانی: له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا گه‌لی كوردستان براوه‌یه‌
پەیوەنیدر