سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونی بێ كێشه‌ی پرۆسه‌کە، “مایه‌ی شانازی و پێزانینه. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لی كوردستان براوه‌یه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا وتی: “ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئارام و شارستانییانه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه جیهان به ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌واو ده‌كات و گه‌لی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌وه‌یه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به زووترین كات حكوومه‌ت پێكبهێنن.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست،
به‌ڕێزان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان،
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كه‌م. هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هه‌ڵنانی هه‌نگاوێكی گرنگ بوو له به‌هێزكردنی ڕه‌وتی دیموكراسیی گه‌لی كوردستاندا. هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ سه‌رخستن و به‌ڕێوه‌چوونی بێ كێشه‌ی پرۆسه‌كه، مایه‌ی شانازی و پێزانینه. له‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا، گه‌لی كوردستان براوه‌یه.
هه‌ڵبژاردن نوێكردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی ئازادانه‌ی بیر و ده‌نگتان بوو، بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانتان له په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی له گیانی كێبڕكێی ئاشتییانه و ڕێژه‌ی به‌شداریی فراوانی هاووڵاتییان له بانگه‌شه و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بینرا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه گه‌لی كوردستان مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی خۆی بۆ بڕیاردان له چاره‌نووس و داهاتووی خۆی، به‌هێز بكات و نیشانه‌ی زیندوویی و پێگه‌یشتنی زیاتری كولتووری دیموكراسیی گه‌لی كوردستانه.
زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتییانی كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ هه‌وڵ و كۆششی هێزه ئه‌منییه‌كان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، یوونامی و ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌شدار بوون. پابه‌ندی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌كتان، كلیلی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوو. ده‌ستخۆشی و پێزانینمان ئاراسته‌ی هه‌مووان ده‌كه‌ین.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی ئارام و شارستانییانه، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه جیهان به ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌واو ده‌كات و گه‌لی كوردستان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌وه‌یه دوای په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامه‌کان، لایه‌نه سیاسییه‌كان به زووترین كات حكوومه‌ت پێكبهێنن.
حكوومه‌تێك كه بتوانێت سه‌قامگیریی پته‌وتر و ئابوورییه‌كی به‌هێز بهێنێته ئاراوه و بره‌وی زیاتر به مافه‌كان بدات، پێویستییه‌كی له‌پێشینه‌ی قۆناغ و ئاڵنگارییه‌كانی ئێستا و بنیاتنانی داهاتووی هاوبه‌شمانه، ئه‌وه‌ش به گیانی پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی و هاریكاریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌كرێت.
سڵاو و دروود له گیانی پاكی شه‌هیدان.
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/10/21