كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا



وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی ڕاگەیاندووە و هاوكات، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەی هەمواركراوی گرێبەست دابەش دەكرێت.

كاروخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 22ی ئۆكتۆبەر، مووچەی مانگی ٩ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێتە چەک و هەمان ڕۆژ دابەشدەکرێت .

بەپێی خشتەی مووچە، كە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، سبەینێ‌ مووچەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكە خەرج دەكرێت، كە وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە.

 

كۆمسیۆن ئەنجامی دەنگ و كورسی لایەنەكانی ڕادەگەیەنێت
پێت كۆمسیۆن ئەنجامی دەنگ و كورسی لایەنەكانی ڕادەگەیەنێت
لەکەرکوک دووهەمین فێستیڤاڵى هەنار بەڕێوەدەچێت
دوات لەکەرکوک دووهەمین فێستیڤاڵى هەنار بەڕێوەدەچێت
پەیوەنیدر