لەتیف نێروەیی: لەم هەڵبژاردنە کورسییەکانمان سەدا 35 زیادی کردووە



لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “حزبەکەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی یه‌كه‌مه‌ وله‌هه‌ولێریش دووەمه‌”.

لەتیف نێروەیی، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: “لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەکانمان 30-35٪ زیادیکردووە، هەروەها یەکێتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا تاکە هێزە کە لە هەر چوار پارێزگاکە کورسی مسۆگەر کردووە، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لە یەکێتی هێزێکی سەرتاسەرییە”.

وتیشی: “یەکێتی لە سلێمانی وهەڵەبجە هێزی یەکەمە و رکابەری نییە، لە کۆیە و بالیسانیش سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، هەروەها یەکێتی لە گەرمیان و راپەڕین هێزی یەکەمە، لە هەولێر و دهۆکیش دەنگەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە”.

لەتیف نێروەیی باسی لەوەشکرد: “سەرکەوتنەکانمان بۆ شێوازی ناوەڕۆک و بانگەشەکانی بافڵ تاڵەبانی دەگەڕێتەوە، یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پێگەکەی بەهێزتر بووە و زیادبوونی رێژەی گەنجانیش هۆکارێکە بۆ سەرکەوتنی یەکێتی”.

وتیشی: “بە جەماوەری خۆمان دەڵێین سەرکەوتین، هەندێک لایەنیش ئەنجامی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و دان بە شکستی خۆیاندا نانێن”.

موسەنا ئەمین: بەشداری حکومەتی داهاتوو ناکەین
پێت موسەنا ئەمین: بەشداری حکومەتی داهاتوو ناکەین
تۆڕی شەمس: زیاتر لە 120 سکاڵا تۆمارکراوە
دوات تۆڕی شەمس: زیاتر لە 120 سکاڵا تۆمارکراوە
پەیوەنیدر