تۆڕی شەمس: زیاتر لە 120 سکاڵا تۆمارکراوە



سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی شەمس ڕایگەیاند، لە کاتی چاودێرکردنی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا زیاتر لە 120 سکاڵای لایەنە سیاسییەکانیان تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هۆگر چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی شەمس ڕایگەیاند، لە جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی كۆمسیۆندا جیاوازی تۆماركراوە، كە بە پێشیلكاری ئەژمار دەكرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی لە هەندێک بنکە و وێستگە دورخستنەوەی بریكاری لایەنی سیاسی و چاودێرانی ڕێکخراوەکەیان تۆمار كراوە و ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە خەڵكێك لە دەنگدان بێبەشبوون.

سەبارەت بە ژمارەی سەرپێچییەکانیش هۆگر چەتۆ ڕایگەیاند، 124 سکاڵای لایەنە سیاسییەکانیان تۆمار کردوە کە لە نێویاندا سکاڵا هەبووە لەسەر کۆی پرۆسەی دەنگدانەکە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی فەرمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕابگەیەنێت کە ڕێژەی بەشداربوون تێیدا 72٪ بووە.

لەتیف نێروەیی: لەم هەڵبژاردنە کورسییەکانمان سەدا 35 زیادی کردووە
پێت لەتیف نێروەیی: لەم هەڵبژاردنە کورسییەکانمان سەدا 35 زیادی کردووە
ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێش خرا
دوات ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێش خرا
پەیوەندیدر