بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی ئەو ناوچانە دەکات کە بەفریان لێدەبارێت



بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، حاڵەتی بەفربارین زیاتر ناوچە شاخاوییە بەرزە دەکات دەگرێتەوە و دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند: ئەو حاڵەتی بەفربارینەی باسدەکرێت کەهەرێمی کوردستان دەگرێتەوە زیاتر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان دەگرێتەوە.

وتیشی: “بەفر پێویستی بە نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرمایە، بۆ ئەوەش ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پلەکانی گەرما زۆر تیایاندا نزم بووەتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ بارینی بەفر لێیان”.

بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی ئەوەشی روونکردەوە، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکووری کوردستان بەفری لێ باریوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێم دەبێت.

لە بارەی بارانبارینەوە وتی: “وەرزی پایز بارانەکانی زۆر جێگیر نییە، لە ئێستاشدا چەند حاڵەتێکی لاوازی بارانبارین هەیە، بەڵام گشتگیر نییە”.

لە بارەی ئەو شەپۆلی سەرمایەی رووی لە هەرێم کردووە کەی کۆتایی پێدێت؟ ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی سلێمانی وتی: “ئەم شەپۆلی وشکە سەرمایە بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکەن”.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێش خرا
پێت ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن پێش خرا
مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر “هەژماری من”
دوات مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر “هەژماری من”
پەیوەندیدر