مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر “هەژماری من”



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەوامە و پارەش خرایە سەر هەژماری بەشداربووانی “هەژماری من”.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی فەرمانبەری کارگێری دەکەینەوە کە مووچەی مانگی ئەیلوول خراوەتە سەر هەژمارەکانیان و لەوێوە دەتوانن وەریبگرن.

هەر ئەمڕۆ تیمی “هەژماری من” بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، هەر بەشداربوویەکی پرۆژەکە بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچە دەخرێتە سەر هەژمارەکەی و ئەوانەش کە ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن، پارە چووتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن وەریبگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان ئەنفالکراون، وەزارەتی دارایی و تەندروستی مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی نوێترین داتای “هەژماری من”، ئەم مانگە 153 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ئەوەش 20 هەزار زیاترە لە مانگی پێشوو.

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی ئەو ناوچانە دەکات کە بەفریان لێدەبارێت
پێت بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی باسی ئەو ناوچانە دەکات کە بەفریان لێدەبارێت
گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشە کەوتە خوارەو گیانی لە دەستدا
دوات گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشە کەوتە خوارەو گیانی لە دەستدا
پەیوەندیدر