کەشناسی وادەی بەفربارینی راگەیاند



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمار کراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ لەناوچە شاخاوویە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21  پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21  پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 11  پلەی سیلیزی

سۆران :  18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

 

گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشە کەوتە خوارەو گیانی لە دەستدا
پێت گەنجێک لە کاتی لێکردنەوەی پۆستەری بانگەشە کەوتە خوارەو گیانی لە دەستدا
نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
دوات نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی
پەیوەندیدر