ئەمڕۆ یەک شەممە دەنگدانی گشتی بەڕێوە چوو، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرکەوتویی کۆتای پێهات. لەم بارەیەشەوە بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند” هیچ پێشێلكارییەك لەنێو ناوەندەكانی دەنگدان تۆمارنەكراوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
عامر حوسێنی ڕایگەیاند، لە رێگەی فڕۆكەوە ئەنجامەكان دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
ئاشکراشی کرد، “ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەغداوە دەبێت و ئەنجامی کۆتاییش لە هەرێمەوە دەبێت”.