ئاسایش “تەقەی خۆشی” قەدەغە كرد



هەریەكە لە ئاسایشی هەولێر و سلێمانی بڕیاریاندا دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان “تەقەی خۆشی” قەدەغە بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ هاووڵاتیان و لایەنە سیاسییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لەشاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیر و گرفتێک ، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە) کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر و دەستگیر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن .

لای خۆشیەوە، ئاسایشی سلێمانی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم لایەنگر و هەوادارانی کاندید و لایەنە سیاسیەکان ئاگادار دەکەینەوە هەرکەس و لایەنێک بەهۆی سەرکەوتنی لیستەکەیان یان کاندیدەکەیان خۆشیەکانیان بە تەقەکردن یاخود هەراسانکردنی هاوڵاتیان دەربڕێت دەستگیر دەکرێت.

ئەمینداری یەكگرتوو: ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست
پێت ئەمینداری یەكگرتوو: ئەمە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی دروست
كۆمسیۆن كاتی داخستنی سندوقەكانی دەنگدانی دیاریكرد
دوات كۆمسیۆن كاتی داخستنی سندوقەكانی دەنگدانی دیاریكرد
پەیوەنیدر