شێخ جەعفەر: هیچ لایەنێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت



جەعفەر شێخ مستەفا، بەشداریکرد لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاند، “دەنگەکانی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا سێقات زیاد دەکات”.

شێخ جەعفەر شێخ مەستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: “ئێمە دژی هەموو پێشێلکاریەکین، چونکە ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسیە، حەق وایە بە شێوەیەکی تەندروست و رێکوپێک بەڕێوەبچێت، هەموو هەوڵێکیش دەدەین لە دوای هەڵبژاردن کابینەی نوێی حکومەت دروست بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد: هیچ کەسێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.

راشیگەیاند: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی نزیکردنەوەی هەموو لایەنەکانی داوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەوڵ دەدات بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبێت.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ى تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

سەرۆک کۆمار: پێویستە هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن
پێت سەرۆک کۆمار: پێویستە هاووڵاتییان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن
ئەلینا رۆمانۆوسکی: پێویستە بەبێ توندوتیژی هەڵبژاردن بەرێوەبچێت
دوات ئەلینا رۆمانۆوسکی: پێویستە بەبێ توندوتیژی هەڵبژاردن بەرێوەبچێت
پەیوەندیدر