ئەلینا رۆمانۆوسکی: پێویستە بەبێ توندوتیژی هەڵبژاردن بەرێوەبچێت



ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و بەپێویستیشی دەزانێت پرۆسەکە بەبێ توندوتیژی بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ى تشرینی یەکەمى 2024، باڵیۆزی ئەمریكا لە  عێراق وتیشی، “هەڵبژاردن رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستانە و پێویستە بەبێ توندوتیژی بەرێوەبچێت”.

دەشڵێت، “خۆبەخشەكانی نێردەی ئەمریكا لە عیراق لە بنكەكانی دەنگدانن لە هەرێمی كوردستان بۆ چاودێریكردنی چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەکە”.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ى تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

شێخ جەعفەر: هیچ لایەنێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت
پێت شێخ جەعفەر: هیچ لایەنێک بێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر