ژوورى عهمهلیاتى پارێزگەى هەولێرى کۆبووەوە و جەخت لە بەڕێوەچوونی دەنگدانێکی ئازادانە و دیموکراسیانە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە، ئومێد خۆشناو، پارێزگەرى ههولێر، لەگەڵ ژوورى عهمهلیاتى پارێزگەى هەولێر کۆبۆوە، کە لە نوێنەرى سەرجەم لایەنە سیاسیە بهشداربووهكانى ههڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگە ئامادەی بوو، سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدان لە سنوورى پارێزگەى هەولێر، تەئکید کرایەوە کە پڕۆسەکە بە شێوەیەکى ئازادانە و دیموکراسیانە و باش بەڕێوەدەچێت و هیچ گیر و گرفتێکى نەبووە.
هەروەها جەخت لەوەکرایەوە، کە لەگەڵ نووسینگەی کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی هەر گرفت و کیشەیەک ئەگەر ڕووبدات، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگەری هەولێر تەواوی پاڵپشتی و هاریکاری خۆی بۆ ژووری عەملیات دووپاتکردەوە.
ژووری عەمەلیاتی پارێزگەی هەولێر، کە لە نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە، لەگەڵ دهستپێكردنى پڕۆسهى دهنگدان تا كۆتایى هاتنى پڕۆسهكه، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگادار بوونە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى دەنگدان و ڕوودانى ههر ڕووداو و سهرپێچییەک له بنكهكانى ههڵبژاردن، لە دیوانى پارێزگەی هەولێر ئامادەن، تاوەکو لە زووترین کاتدا لەلایەن ئەندامانی ئەو ژوورەوە چارهسهربكرێت.