سەرۆکی کۆمسیۆن: دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رابگەیەنرێت



عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە نیوەی رۆژدا راپۆرتی خۆیان لە بارەی رێژەی بەشداری کردنی هاووڵاتییان لە دەنگدانی گشتی وەردەگرن، دەشڵێت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگەکان رادەگەیەنن.

عومەر ئەحمەد، باسی لەوە کرد: “لە دەنگدانی تایبەتدا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی بنکەکانی دەنگدانمان کردبوو، پێشێلکارییەکیش هەبووبێت پەیوەندی بە کۆمسیۆنەوە نەبووە، بەڵکو زیاتر پەیوەندی بە لیژنەی ئەمنییەوە هەبووە، قسەمان لەگەڵ لیژنەی ئەمنی کردووە و لەوباوەڕەدام هەمووی چارەسەر بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێشێلکارییەکان بەوشێوەیە نەبوون کاریگەریان لەسەر پڕۆسەی دەنگدان هەبووبێت، ئەوەی پەنجە مۆری نەخوێندرێتەوە و پێشتر ناوی تۆمارکرابێت تایبەتمەندی تێپەڕاندنی ٪5 دەیانگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: لە نیوەی رۆژدا راپۆرتی خۆیان وەردەگرن و رێژەی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دەنگدان دیاری دەکەن، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، راستەوخۆ بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامەکان رەوانەی ئۆفیسی سەرەکی لە بەغدا دەکرێت و دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامەکان رابگەیەنرێت.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ى تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

لە ڕۆژی دەنگداندا ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگەى هەولێرى کۆبووەوە
پێت لە ڕۆژی دەنگداندا ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگەى هەولێرى کۆبووەوە
سەعدی پیرە: قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت
دوات سەعدی پیرە: قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت
پەیوەندیدر