سەعدی پیرە: قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت



سەعدی پیرە، بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تیادا بەڕێوەدەچێت، دەنگ بدات. باسی لەوەشکرد، “قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت”.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی نەیتوانی لەو بنکەیە دەنگ بدات، رۆژنامەنووسانی راسگەیاند، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و “دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆئەوەی چۆن بانگەشە، بەبێ کێشە کۆتایی هات، هەڵبژاردنیش بەبێ کێشە ئەنجام بدرێت”.

لەبارەی بانگەشەی تووندی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردن، سەعدی پیرە وتی، “قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشە بۆچوونی یەکێتی بووە، کە ئێمە دەمانەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕین، ئەوە باشە، نەک ئەوەی قسەیەک بکەیت و شتێکی دیکە جێبەجێ بکەیت”.

سەعدی پیرە باسی لەوەش کرد، “قۆناغی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت و دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”. پێشبینی ئەوەشی کرد، رێژەی دەنگەکانی حزبەکەی و ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمان زیاد بکات.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

سەرۆکی کۆمسیۆن: دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رابگەیەنرێت
پێت سەرۆکی کۆمسیۆن: دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی رابگەیەنرێت
عەلی باپیر: فشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە
دوات عەلی باپیر: فشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە
پەیوەندیدر