مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە



مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان رایگەیاند، هیوادارە خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ “پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە”.

مەسرور بارزانی، لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارۆچکەی پیرمام دەنگیدا و رایگەیاند، “هیوادارم هەموو ئەو هاووڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمڕۆ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بڕیار لەسەر دیاریکردنی نوێنەر و حکومەتی داهاتووی خۆیان بدەن”.

مەسرور بارزانی هیواشی خواست، “هەڵبژاردنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە بچێت”.

وتیشی: “هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: “هیوادارم سەرکەوتن بۆ کوردستان بێت و دڵنیام خەڵکی کوردستان هەمیشە سەرکەوتوو دەبن”.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

عەلی باپیر: فشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە
پێت عەلی باپیر: فشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە
محەمەد حاجی مەحمود: پەرلەمان دایکی هەموو بڕیارەکانە
دوات محەمەد حاجی مەحمود: پەرلەمان دایکی هەموو بڕیارەکانە
پەیوەندیدر