محەمەد حاجی مەحمود: پەرلەمان دایکی هەموو بڕیارەکانە



محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پێویستە بە دەنگدان جارێکی دیکە رەوایەتی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، حکومەت و قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت، “پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە لە هەرێمی کوردستان دایکی هەموو بڕیارەکانە”.

محەمەد حاجی مەحمود، دوای دەنگدان قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی: “پێویستە خەڵک بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بۆ چارەنووسی میلـلەت و وڵاتی خۆمان دەنگ بدەن”.

محەمەد حاجی مەحمود، باسی لەوەشکرد: “ئێستا پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە لە هەرێمی کوردستان دایکی هەموو بڕیارەکانە، یاسا دەردەکات، حکومەت پێکدەهێنێت و رەوایی بە قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات”.

محەمەد حاجی مەحمود، ئەوەشی وت: “سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەسەر خاڵێک هاوڕاین کە دوای هەڵبژاردن پێویستە لە یەک هۆڵدا کۆببینەوە و بڕیار لە دروستکردنی حکومەتێکی نوێ بدەین”.

1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تیادا دەدرێت، لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ى تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە
پێت مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە
سەلاحەدین بەهادین: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازە
دوات سەلاحەدین بەهادین: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازە
پەیوەندیدر