نرخی ئاڵتون گەیشتە بەرزترین ئاست



بەهۆی كاریگەری سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی هێزی دۆلار لە بۆرسەی جیهانی، بەهای زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و هاوكات بەهۆی بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار نرخەكەی زیاتر لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دەبێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئۆنسەی زێڕ جارێكی دیكە ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە و یەك ئۆنسە گەیشتۆتە ١٨٦٧ دۆلار و ئەگەری ئەوە هەیە زیاتریش بەرزببێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٦٧ هەزار دینارە و عەیاری ٢١ بە ٤١١ هەزار دینارە و عەیاری ١٨ بە ٣٥٢ هەزار دینارە.

بە وتەی ئەو زێڕنگەرە، “هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ بەڕێژەی ١.٨٥٪ دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هێزی دۆلار لە بۆرسە، كە بەڕێژەی ١.١٠٪ دابەزیوە و بووە بە ١٠٣.٦٧٧ خاڵ”.

بەهۆی ئەوەی نرخی زێڕ بە دۆلارە و لە ئێستاشدا بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕووی لە هەڵكشانە، بۆیە لەكاتی هەژمار كردنی نرخی زێڕ و شكانەوەی بە دینار نرخەكەی زیاتر لەسەر هاووڵاتیان گران دەبێت و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر جووڵەی بازاڕی زێڕ و پڕۆسەی هاوسەرگیری.

دەستبەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك دا گیرا
پێت دەستبەسەر بڕێكی زۆر كاڵەك دا گیرا
ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات
دوات ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر