لاهور شێخ جەنگی: دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات



سەرۆکی بەرەی گەل داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و ڕایگەیاند، دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاریی ڕیشەیی بکات.

لە دوای کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پارت و لیستەکان هاوشان لەگەڵ هاووڵاتیاندا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل  لەگەڵ خێزانەکەی لە بنکەی مەشخەڵانی سلێمانی دەنگی دا و، پەیامێکیشی ئاڕاستەی دەنگدەران کرد.

لاهور شێخ جەنگی داوای لە دەنگدەران کرد بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەمڕۆ وەک جەژن ببینن.

لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆی بە ڕۆژێکی مێژوویی ناوزەند کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پێیوایە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاری ڕیشەیی دروست دەکات.

بۆ یەکەمجارە ئەم خوولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سیستمی چوار بازنەیی و ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سەرپەرشتی دەکات.

بەگوێرەی سیستمی هەڵبژاردنەکە، هەرێم بە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش کراوە، ‏پارێزگای سلێمانی ٣٨ کورسی بۆ تەرخانکراوە کە دوو کورسیان بۆ پێکھاتەکانە؛ یەک بۆ تورکمان و یەک بۆ کریستیان.

لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، دوو ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٨٣ ھەزار و ٦١٨ کەس دەنگدەری گشتیین و ئەمڕۆ دەنگ دەدەن و، ٢١٥ ھەزار و ٩٦٠ کەسیشیان دەنگدەری تایبەتن کە ڕۆژی هەینی دەنگیان دا.

ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی هەرێمدا کرایەوە و، دەنگدەران دەتوانن تا کاتژمێر١٨:٠٠ دەنگ بدەن، کۆميسیۆنیش بڵاویکردەوە کە بە هیچ شێوەیەک وادەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.

سەلاحەدین بەهادین: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازە
پێت سەلاحەدین بەهادین: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازە
نێچیرڤان بارزانی: لەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم خەڵکی کوردستان دەبێت
دوات نێچیرڤان بارزانی: لەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم خەڵکی کوردستان دەبێت
پەیوەندیدر