نێچیرڤان بارزانی: لەم هەڵبژاردنە براوەی یەکەم خەڵکی کوردستان دەبێت



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند: “لەم پرۆسەیەدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کوردستان براوەیە.”

نێچیرڤان بارزانی، لەدوای دەنگدان راشیگەیاند، “خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچوک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو.”

وتیشی: “هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بکەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.”

کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

لاهور شێخ جەنگی: دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات
پێت لاهور شێخ جەنگی: دەنگدان دەتوانێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات
بافڵ تاڵەبانی: داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن
دوات بافڵ تاڵەبانی: داوا لەهەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن
پەیوەنیدر