پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ،وەک ڕونە گرفتی نیشتەجێبوون لە ڕابردودا بۆ هاوڵاتیان و حوکومەتیش کێشەیەکی جدیی بووە.
لە بڕیارێکی سەرۆکی حکومەت بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، هەستان بە چارەسەر کردنی کێشەی بەشێک لەو زەویانە بە پێدانی مامەڵەی یاسای بۆ بەشێکیان، ئەویش سودمەند بونی نزیکەی 7000 خێزانە.
ئاماژەی بەوەشدا بەشێک لەو خێزانانەی زەویەکانیان هەبووە ئێستا لەناو خانوەکانیاندان بەشێکی تریشیان کاری تێدا دەکەن ئەوەی دەمێنێت ئەو هاوڵاتیانەن کە بەم نزیکانە دەست دەکەن بە دروستکردنی خانوەکانیان.
شایەنی باسە لە لێدوانەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد ئەو مامەڵانەی پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرێت لە ئێستاو داهاتوشدا وەک تاپۆی زەویەکانیشیانە.
هاوکات وتیشی کۆی گشتی ئەو مامەڵانەی ماون 3000 دەبن و ئومێد دەکەین زۆرترین خەڵکی دانیشتوی شاری هەولێر سودمەند بن.